سەرکەوتنی هەڵبژاردەی نیشتیمانیی تۆپی پێی کەناراوەکانی ئێران بە سەر عومان دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i414798-سەرکەوتنی_هەڵبژاردەی_نیشتیمانیی_تۆپی_پێی_کەناراوەکانی_ئێران_بە_سەر_عومان_دا
هەڵبژاردەی نیشتیمانیی تۆپی پێی کەناراوەکانی ئێران لە یەکەم یاریی دۆستانەی بە سەر عومان دا سەرکەوت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 02, 2023 06:55 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی هەڵبژاردەی نیشتیمانیی تۆپی پێی کەناراوەکانی ئێران بە سەر عومان دا

هەڵبژاردەی نیشتیمانیی تۆپی پێی کەناراوەکانی ئێران لە یەکەم یاریی دۆستانەی بە سەر عومان دا سەرکەوت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران ،هەڵبژاردەی نیشتمانیی تۆپی پێی کەناراوەکانی ئێران کە ئێستا لە کەمپی پرۆڤەکانی عوماندایە، یەکەمین یاریی دۆستانە بەرامبەر هەڵبژاردەی نیشتمانیی تۆپی پێی کەناراوەکانی عومان ئەنجام داو سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

یارییەکە لە ١٢ خولەکی یەکەمدا بەبێ گۆڵ کۆتایی هات، بەڵام ئەوە عومانییەکان بوون کە لە قۆناغی دووەم دا گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد.

لە درێژەی یارییەکەدا یاریزانانی کەناراوەکانی ئێران کۆنترۆڵێکی زیاتریان بەسەر یارییەکەدا بەدەست هێنا و لە کۆتایی قۆناغی دووەمدا توانییان دوو گۆڵ تۆماربکەن.

«عەباس ڕەزایی» و«مەهدی شیرمحەمەدی» گۆڵەکانی ئێرانیان تۆمارکرد و بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە تیپەکەی عومان وەپێش کەوتن.

ئینجا لە ساتەکانی کۆتایی یارییەکەدا و نزیکەی خولەکێک بەرلە کۆتایی هاتنی یارییەکە، تۆپ وەشاندنی  یاریزانێکی عومان دووھەمین گۆڵی بۆ تیپەکەی تۆمار کردو یارییەکەی کرد بە یەکسان و لە ئەنجام دا یارییەکە بۆ زێدەوەخت درێژکرایەوە.

لە کۆتاییدا ئێران بە لێدانی سزا بە ئەنجامی ٣-٢ و بە کۆی گشتی ٥-٤ سەرکەوتنی بەدەست هێنا.