شوبات 02, 2023 10:52 Asia/Tehran
  • هاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی، بیست و یەکەمین فێستیڤاڵی فیلمی ئێران لە سربیا دەستی پێ کرد

یست و یەکەمین فێستیڤاڵی فیلمی ئێران لە سربیا بە بۆنەی ڕێزنان لە چل و چوارەمین ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە بەلگرادی پێتەختی سربیا دەستی پێ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە سەر ئەرکی ڕاوێژگەی فەرهەنگیی باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەلگرادو بە هاوکاری بەشی گشتیی هاوکاریی کولتووریی ڕێکخراوی فەرهەنگ و پەیوەندیی ئیسلامی و مۆزەخانەی سینەمای «یوگۆسلاڤیا کینۆتێکا»، بیست و یەکەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی ئێران لە سربیا بە بۆنەی یادی ٤٤ ساڵەی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی دوێنێ لە شاری بەلگرادی پایتەختی سربیا دەستی بە کارەکانی کرد.

«ڕەشید حەسەنپوور» باڵوێزی ئێران، «ستانکۆ بلایگۆڤیچ» جێگری وەزیری ڕۆشنبیریی سربیا بۆ کاروباری نێودەوڵەتی، «ئەمیر پوورپزیشک» ڕاوێژکاری فەرهەنگیی باڵوێزخانەی ئێران، کۆمەڵێک لە خوێندکارانی بەشی زمانی فارسی، ئێرانییەکان و ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ھۆگری فەرهەنگ و سینەمای ئێران لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی ئەم فێستیڤاڵەدا ئامادە بوون.

«حەسەن پوور» لە سەرەتای بیست و یەکەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی ئێرانی لە سربیا، وتی: بە پشتیوانیی بەنرخی حکوومەت و لە سای ھۆگری و پێشوازیی خەڵکی سربیا، بەشداری و نمایشە فەرهەنگی و هونەرییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەم وڵاتەدا پڕڕەنگ و بەردەوام و جێگیرە.

باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سربیا، ڕۆڵی سینەمای بە گەورەترین دەستکەوتی ئینسانی لە ئاراستەی بنیاتنانی کولتوور، لێکتێگەییشتن و کارلێککردن و بەبنەڕەتی و ستراتیژی زانی و وتیشی: سینەما چڕکراوەی تەواوی هونەرەکانە.

«ستانکۆ بلایگۆڤیچ» جێگری وەزیری ڕۆشنبیریی سربیاش وتی: ئێران لە ڕووی ئامادە کردن و بەرھەمھێنانی فیلمەوە پێگەیەکی دیاریی جیهانیی ھەیە و فیلمە ئێرانییەکان لە زۆربەی فێستیڤاڵ و پێشبڕکێکانی فیلمدا ئامادەن و دەدرەوشێنەوە.

سەرپەیڤ