کۆتایی هاتنی کاری زۆرانبازانی لاوی ئێرانی بە چوار میدالیاوە لە ئەرمینیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i415488-کۆتایی_هاتنی_کاری_زۆرانبازانی_لاوی_ئێرانی_بە_چوار_میدالیاوە_لە_ئەرمینیا
تیمی زۆرانی کراوەی لاوانی هەڵبژێردراوی ئێران بە بردنەوەی چوار میدالیا کۆتایی بە کارەکانی لە پێشبڕکێ نێودەوڵەتییەکانی ئەرمینیا هێنا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 24, 2023 10:18 Asia/Tehran
  • کۆتایی هاتنی کاری زۆرانبازانی لاوی ئێرانی بە چوار میدالیاوە لە ئەرمینیا

تیمی زۆرانی کراوەی لاوانی هەڵبژێردراوی ئێران بە بردنەوەی چوار میدالیا کۆتایی بە کارەکانی لە پێشبڕکێ نێودەوڵەتییەکانی ئەرمینیا هێنا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، ڕۆژی چوارشەممە، بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە شاری یەریڤانی پایتەختی ئەرمینیا، پێشبڕکێ نێودەوڵەتییەکانی «لیڤا واردانیان» بەڕێوەچوو، تیمەکەی ئێران بە ھۆی «ئەمیر عەلی پولادی» بە کێشی ١٢٥ کیلۆگرام میدالیای زێڕ، «حسێن محەمەد ئاغایی» لە کێشی ٧٤ کیلۆگرام و «ئەبولفەزل بابەلو» بە کێشی ٩٧ کیلۆگرام میدالیای زیو و «شەهداد» خوسرەوی بە کێشی ٦١ کیلۆ میدالیای برۆنزی مسۆگەر کرد.

هەروەها «محەمەد ئەمین ئەدھەمی» بە کێشی ٧٠ کیلۆگرام، «فەرزاد سافی جەهانشاهی» بە کێشی ٧٩ کیلۆگرام و هانی فەلاح بە کێشی ٨٦ کیلۆگرام لە پلەی پێنجەمدا وەستان.