سەرکەوتنی تیمی نیشتمانی فووتساڵی ئێران لەبەرامبەر "میسر"دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i415680-سەرکەوتنی_تیمی_نیشتمانی_فووتساڵی_ئێران_لەبەرامبەر_میسر_دا
تیمی نیشتمانی فووتساڵی ئێران بە سەرکەوتن بەرامبەربە میسر گەیشتە قۆناغی بەرلە کۆتایی کێبەرکێ شەش لایەنەکانیی تایلەند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 03, 2023 17:36 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی تیمی نیشتمانی فووتساڵی ئێران لەبەرامبەر

تیمی نیشتمانی فووتساڵی ئێران بە سەرکەوتن بەرامبەربە میسر گەیشتە قۆناغی بەرلە کۆتایی کێبەرکێ شەش لایەنەکانیی تایلەند.

تیمی  نیشتمانی  فووتساڵی  ئێران کە ئەمڕۆ لەمیانەی دووهەمین کێبەرکێی خۆی لە تورنومێنتی  ئامادەکاریی  تایلەند لەگەڵ  تیمی  میسرهاتە مەیدان، توانی بە ئاکامی  سێ بە سفر سەرکەوتن وەدەست بێنێ.

لەو کێبەرکێیەدا کە ئەمڕۆ لە پاتایا  بەڕێوە چوو موحەمەد حسەین بازیار، موحەمەد حسەین درەخشانی  و حسەین تەیبی  بۆ ئێران گوڵیان وەشاند. تیمی  نیشتمانی  ئێران بەرلەوەش عەرەبستانی  بە 11 گوڵ  شکست دابوو  وەک یەکمی  گرووپی " بی " چووە   قوناغی  بەرلە کۆتایی   عەرەبستاتنیش کە لە   میسردا  بە ئاکامی  4 بەسەر 1 سەرکەوتبوو  دوای  ئێران چووە  قوناغی   سەرتر.

  ئێران  لە  قۆناغی  بەر لە کۆتایی کە ڕۆژی یەکشەمە بەڕێوە دەچێت لە گەڵ تیمی دووهەمی  گرووپی  ئەی  کێبەرکێی  دەکات . لەو گرووپە دا  تیمەکانی ژاپۆن و تایلەند چوونە سەر بۆ قۆناعی دوایی کۆتایی، بەڵام بۆ دیاریکردنی سەروی خشتەکە؛ ئەو دوو تیمە  ئەمڕۆ (هەینی)  پێکەوە کێبەرکێی  دەکەن.