ئادار 14, 2023 21:54 Asia/Tehran

بەهۆی ناسێندرانی شیاوو چالاکیی کارامەو شوێندانەری نۆژەنکردنەوەو ڕێکخستنی دەڤەری هەورامان لەمیانەی کۆڕی سەرانسەریی «لە پێشوازیی نەورۆزدا»ی ئەو بنکەیە بە بنکەی دەگمەن و یەکەمی وڵات هەڵبژێردرا.

لەمیانەی دووهەم کۆڕی"لەپێشوازیی نەورۆزدا"و بە بەشداریی وەزیری کەلەپوری کەلتوووری و بەرپرسانی وڵات، بنکەی کەلەپوری جیهانیی هەورامان لەبەر گرینگی پێدان لەبواری نۆژەنکردنەوەو پاراستن و ڕێکخستن و هاوکات ناسێندرانی شیاوی لەمیانەی ئاهەنگی "نەورۆزگەی هەزارو چوارسەدو یەک" لەنێو سەدو پەنجاو سێ بنکەی کەلەپووری جیهانی و نیشتمانی وڵات دا وەک بنکەی دەگمەن و بەرزتر هەڵبژێردرا.

دۆسیەی دیمەنی کەلتوری و دیرۆکی و سروشتی هەورامان لە دوو پارێزگەی کرماشان و کوردستان لەمانگی پوشپەڕی ساڵی هەزارو چوارسەد دا وەک بەربڵاوترین شوێنەواری تۆمارکراوی جیهانیی کۆماری ئیسلامی لە یۆنسکۆو لەئاستی دنیادا تۆمار کرا.

سەرپەیڤ