ئادار 23, 2023 21:35 Asia/Tehran
  • ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: مەبەست لە خوێندنی قورئان با کاریگەری دانان لەسەر گۆھداران بێت

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە کۆڕی پرشنگداری خدەدان بە قورئان لە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز جەختی کرد:مەبەست لە خوێندنی قورئان با کاریگەری دانان لەسەر گۆھداران بێت.

Image Caption

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی (مدظله العالی) ئەمڕۆ پێنجشەممە لە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزو لە کۆڕی پرشنگداری خدەدان بە قورئان، کە بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک لە قورئان خوێنە ھەڵکەوتەکانی وڵات و چالاکانی بواری قورئانی بەرپا کرا، ئاوێتە بوونی کۆڕەکانی تیلاوەتی قورئان لەگەڵ وەرگێڕان و شەرحی ئایەتەکانی لە ئاراستەی گواستنەوەی چەمک و ناوەڕۆکەکانی قورئان بۆ گۆھداران و کاریگەری دانان لە سەریانی بە پێویست زانی و پسپۆڕو ھەڵسوڕاوانی قورئانیی بۆ دۆزینەوەی شێوازەکانی ئەم ئامانجە بە گرینگ زانی.

Image Caption

بەپێی ڕاپۆرتی بنکەی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامنەیی وێڕای شوکرانەبژێری لە دەرگانەی پەروەردگاری کەریم لە بەر ھەبوونی قورئان خوێنی فراوان و ھەڵکەوتەو دەنگخۆش و دروست خوێن و شارەزای شێوازە باشەکانی تیلاوەت لە ئێران دا، وتیشی: بەپێی زانیارییەکان، گەشەی پێوەرەکانی تایبەت بە قورئان لە وڵاتدا زیاترە لە هەموو پێوەرەکانی دیکەو دیارە ئەمەش مایەی ڕەزامەندییەکی قووڵ و شانازی بەخشە.

Image Caption

بەڕێزی قورئانخوێنانی لەبەر گەیاندنی پەیامی خودا بە دڵ و دەروونی خەڵک بە خاوەنی ئەرک و پێگەیەکی دیارو شەرەفمەند زانی و وتیشی: گوێگرتن و بیستنی قورئان کارێکی واجب و پێویستمەندی ئیمان بە پەروەردگارو بنەمای وەرگرتنی ڕەحمەتی ئیلاھییە کە ھەلی تێڕامان و بیرکردنەوە لە ئایەتەکان دەڕەخسێنێ، ھەر بۆیە پێویستە مرۆڤ جدی بێت لە خوێندنەوە و گوێگرتن لە قورئان.

Image Caption

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی جەختی لەوە کردەوە: پێویستە شارەزایان و چالاکانی قورئان ڕێگایەک بدۆزنەوە بۆ ئەوەی تەوەری بەرزی ئایەتەکان بگاتە گوێی گوێگرانی تیلاوەتەکە.

Image Caption

بەڕێزی قورئانی وەک کتێبێکی حیکمەت و وانە و ژیان لێکدایەوەو جەختی لەوەش کردووە: قورئانی پیرۆز لە هەموو بوارەکانی تاکەکەسی، خێزانی، کۆمەڵایەتی، حکومی و تەنانەت پەیوەندییە نێونەتەوەییەکان پڕیە لە تەگبیرو حیکمەت کە پێویستە لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت و بچێتە واری جێبەجێ کردنەوە کە خۆشبەختانە ئەمڕۆ هەموو ژێرخانی پێویست بۆ ئەم کارە بەردەستە.

Image Caption

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی هەروەها قورئانخوێنانی ڕاسپارد بۆ "تیلاوەتی کاریگەر" و وتی: مەبەست لە هەندێک تییلاوەت سترانبێژییە  وەک چۆن لە تیلاوەتی هەندێک لە قورئانخوێنە دەرەکییەکاندا دەبینرێت، ئەوانە زیاتر بە دوای نمایشکردنی تۆن و میتۆدەکانی تیلاوەت کردنەوەن بۆ گۆھداران لە ڕێگای بەکارهێنانی مۆسیقاگەلی جوانەوە کە دیارە ئەم جۆرە تیلاوەت کردنە گونجاو نییە.

Image Caption

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی کەڵک وەرگرتنێکی دروست و بەبێ داچوون لە هەندێک شێوازی تیلاوەتی قورئانیی بۆ کاریگەری دانان لەسەر گۆھداران بە گونجاو زانی و وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە تیلاوەت و خوێندنی قورئان هونەرێکی گەورە و پێکھاتەییە، ڕوو لە قورئانخوێنەکان وتی: ئاگاتان لەوە بێت بە ھەر لەحەن و شێوازێکەوە کە تیلاوەت دەکەن با ئامانجەکەتان کاریگەری و شوێن دانان لە سەر گۆھدارەکان بێت.

Image Caption

سەرپەیڤ