داوەرایەتیی داوەرانی ئێرانی لە پاڵاوتنەکانی تۆپی پێی ئۆڵۆمپیکی ئافرەتانی ئاسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i416408-داوەرایەتیی_داوەرانی_ئێرانی_لە_پاڵاوتنەکانی_تۆپی_پێی_ئۆڵۆمپیکی_ئافرەتانی_ئاسیا
کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا داوەرایەتیی دوو داوەری ئێرانیی لە کێبەرکێی پاڵاوتنەکانی ئۆڵۆمپیکی ئافرەتانی ئاسیادا ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 29, 2023 10:53 Asia/Tehran
  • داوەرایەتیی داوەرانی ئێرانی لە پاڵاوتنەکانی تۆپی پێی ئۆڵۆمپیکی ئافرەتانی ئاسیا

کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا داوەرایەتیی دوو داوەری ئێرانیی لە کێبەرکێی پاڵاوتنەکانی ئۆڵۆمپیکی ئافرەتانی ئاسیادا ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆرتی  ڕۆژی سێشەممەی ئاژانسی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن؛ کێبەرکێی قۆناغی یەکەمی پاڵاوتنەکانی ئۆڵۆمپیکی تۆپی پێی ئافرەتانی ئاسیا لە کۆمەڵەی «E» لە ٥ تا ١١ی ئاپریل لە تاجیکستان بەڕێوەدەچن و بە گوێرەی ڕاگەیاندنی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا، «مەهناز زەکایی» داوەرو «ئەنسیە خەباز مافی نەژاد» یاریدەدەری داوەردەبێت لەم خولەی کێبەرکێکاندا.

هەروەها «حامەد مۆئمینی»یش وەک نوێنەری پێشبڕکێکە ئامادەیە.

هەڵبژاردەی نیشتمانیی تۆپی پێی ئافرەتانی ئێران لەگەڵ هەڵبژاردەکانی میانمار، بەنگلادیش و ماڵدیڤ لە کۆمەڵەی «B» دایە.