ئێران بوو بە میوانداری ململانێی جۆدۆی نابیسایانی جیهانی
نیسان 18, 2023 14:53 Asia/Tehran
ئێران لە ساڵی ٢٠٢٤دا میوانداری دووەمین خولی پاڵەوانێتیی جیهانیی جودۆی نابیسایانی کرد.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئێران و کازاخستان کاندید بوون بۆ میوانداری کردنی قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتیی جیهانیی جودۆی نابیسایان کە بڕیارە لە ١ تا ٥ی فڤریەی ٢٠٢٤ بەڕێوە بچێت.
لە کۆبوونەوەیەکدا کە لە شێوەی ڤیدیۆ کۆنفڕانس بە ئامادەبوونی "میهران تیشەگەران" سەرۆکی فیدراسیۆنی وەرزشیی نابیسایانی ئێران، "محەمەد پەرگەر"، سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی وەرزشی نابیسایانی ئاسیا و زەریای هێمن، "یوتاکا ئۆسیوگی" جێگری سەرۆکی کۆمیتەی نێودەوڵەتیی وەرزشی نابیسایان، "رافائێیل فێرناندێز" بەڕێوەبەری وەرزشی نێودەوڵەتی و "دامین ئەنتۆئین" بەڕێوەبەری وەرزشی جیهانیی جودۆ بەڕێوەچوو، لە ئەنجامی ڕوونکردنەوەی سەرۆکی فیدراسیۆنی وەرزشیی نابیسایانی ئێران، میوانداریکردنی پاڵەوانێتییەکە بە ئێران درا.