موچەکەی «مێسی» ئەگەر بگەڕێتەوە بۆ بەرشەلۆنە
بڵاڤۆکی ئیسپورت کاتالۆنیا باسی وردیاتی موچەکەی «لیونێل مێسی»ی کردووە ئەگەر بێتو بگەڕێتەوە بۆ نیوکەمپ.
بە پێی ڕاگەیاندنی ئەم بڵاڤوکە ئیسپانییە ، یانەی «بەرشەلۆنە» گرێبەستتێکی دوو ساڵەی بۆ ڕاکێشانی «مێسی» ئامادە کردووە و هەموو ھەنگاوێکی پێویستیشی بۆ ڕەچاوکردنی «فیرپوڵی» دراڤیی لە لالیگا ئەنجام داوە ھەتا ھیچ کێشەیەک بۆ خەرج کردنی ئەو موچەیە دروست نەبێت. «مێسی» لە دوایین وەرزی ئامادە بووەنی لە «بەرشەلۆنە» واتە دوو ساڵ لەمەوبەر لە ساڵێکدا 100 ملوێن یۆرۆی وەردەگرت ، بەڵام لە بۆ موچە تازەکەی یەک لە چواری ئەو بڕەپارەیە وەردەگرێت .
موچەی پەتیی «مێسی» لە «بەرشەلۆنە» لە ساڵێکدا 12 ملوێن یۆرۆ، واتە هاوتەریبی «لۆلێندۆفسکی» دەبێت و کە بڕگەکانی هاندانیشی لێ زیاد بکرێت، بڕی گرێبەستەکەی دەگاتە 25 ملوێن یۆرۆ .
«مێسی» لە ئاراستەی گەڕانەوەی بۆ «بەرشەلۆنە» بێ دەربەستە لە وەرگرتنی پارەی زۆر، چونکوو موچەیەکی چەن هێندەیی لە پاریس وەردەگرێت و پێشنیاری خەیاڵیی لە ساڵێکدا 400 ملوێن دولاری یانەی «ئەلهیلال»ی عەرەبستانیشی ڕەت کردووەتەوە.