نیسان 21, 2023 18:09 Asia/Tehran
  • ناوی براوەکانی کێبەرکێی قورئانیی ساباتی نوور ڕاگەیەندرا

ناوی پێنج کەسی یەکەمی کێبەرکێی قورئانیی ساباتی نوور تایبەتە بەرنامەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز ڕاگەیەندرا.

کێبەرکێی قورئانیی ساباتی نوور کە ئێوارانی مانگی ڕەمەزان لە کەناڵی ئاسمانیی سەحەری کوردییەوە بڵاو دەبووەوە، ئەم ئێوارەیە وەکو دوایین ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بەشی سیھەمیشی بڵاو بووەوە.

پتر لە ٧٠٠ کەس وەک دەستپێک ناوی خۆیانیان بۆ بەشداری کردن لە کێبەرکێکەدا تۆمار کرد کە ٧٠ کەسیان دوای لێک دانەوەی سەرەتایی بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە کێبەرکێکەدا بەشدارییان پێ کرا.

پێنج براوەی سەرەتای کێبەرکێکە بە گوێرەی ئەو خاڵانەی دەستیان خستووە بەڕیز بریتین لە:

١_  خادمی قورئان عەبدولغەفار عەبدولقەھار عەبدوڵڵا  بە  ۸۸/۵    خاڵەوە

٢_  خادمی قورئان  عەبدولحەمید ئەحمەد ساڵح           بە  ۸۷/۷۵   خاڵەوە     

٣_  خادمی قورئان  ئیبراھیم مەعسوم عەلی              بە      ۸۷    خاڵەوە

٤_  خادمی قورئان  سۆفیان عەبدولقادر                  بە   ۸۶/۷۵   خاڵەوە

٥_  خادمی قورئان ھەنگاو یوسف                        بە   ۸۶/۷۵   خاڵەوە

جێگای ئاماژەیە بە سەرنجدانی ئەوەی کە  خادمی قورئان «سۆفیان عەبدولقادر» خاڵی زیاتری لە تەجویددا دەست خستووە لە خادمی قورئان «ھەنگاو یوسف» لە پێشترە.

 

سەرپەیڤ