درەوشاونەوەی یاریزانە ئێرانییەکانی فوتساڵ لە خولی ئیسپانیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i417298-درەوشاونەوەی_یاریزانە_ئێرانییەکانی_فوتساڵ_لە_خولی_ئیسپانیا
هەڵبژاردەی فوتساڵی پاڵمای ئیسپانیا بە درەوشانەوەی یاریزانانی نیشتیمانیی ئێران، ڕەوتی لە شکان نەھاتنی خۆی پاراستووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 24, 2023 18:15 Asia/Tehran
  • درەوشاونەوەی یاریزانە ئێرانییەکانی فوتساڵ لە خولی ئیسپانیا

هەڵبژاردەی فوتساڵی پاڵمای ئیسپانیا بە درەوشانەوەی یاریزانانی نیشتیمانیی ئێران، ڕەوتی لە شکان نەھاتنی خۆی پاراستووە.

هەڵبژاردەی فوتساڵی پاڵما لەم وەرزەدا لە یارییەکانی نێوماڵی خۆی دا ژمارەیەکی پێوانەیی ناوازەی تۆمارکردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی میهر، هەڵبژاردەی فوتساڵی پاڵما لە دوایین یاریی خۆی دا لە حەوتەی ٢٦ی خولی ئیسپانیا بەرامبەر «خاین» سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

پاڵما بەم بردنەوەیە پێگەی خۆی لە پلەی دووەمی ڕیزبەندیی خولەکەدا چەسپاند.

لە کۆی ئەو ١٤ یارییە کە لەم وەرزەدا پالما ئەنجامی داوە، ١٣ یارییان بردووەتەوە، لەوانەش یارییەکەی بەرامبەر بەرشەلۆنە و ئینجا یەکسانبوونێکیشی تۆمار کردووە.

«ئیندستریاس سانتا کۆلۆما» تاکە تیپە کە توانی لە یاریگای خۆیدا بەرامبەر پاڵما شکست نەھێنێ.

پالما وەرزی ڕابردوو پلەی دووەمی خولی ئیسپانیای مسۆگەر کرد بوو و ئەمساڵ ٢٠٢٣ چووەتە ڕیزی چوار هەڵبژاردەی سەرەکییەکەی چامپیۆنزلیگی ئەوروپاوە.