یاریزانە نیشتیمانییەکەی ئێران «پۆرتۆ»ی لە بازنەی پاڵەونێتی دا ڕاگرت
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i417468-یاریزانە_نیشتیمانییەکەی_ئێران_پۆرتۆ_ی_لە_بازنەی_پاڵەونێتی_دا_ڕاگرت
هەڵبژاردەی تۆپی پێی پۆرتۆی پورتوگال بە تاکە گۆڵەکەی "مەهدی تارەمی" یاریزانی نیشتیمانیی ئێران لە هەڵبژاردەی بەرامبەری بردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 01, 2023 06:06 Asia/Tehran
  • یاریزانە نیشتیمانییەکەی ئێران «پۆرتۆ»ی لە بازنەی پاڵەونێتی دا ڕاگرت

هەڵبژاردەی تۆپی پێی پۆرتۆی پورتوگال بە تاکە گۆڵەکەی "مەهدی تارەمی" یاریزانی نیشتیمانیی ئێران لە هەڵبژاردەی بەرامبەری بردەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، یاریی نێوان «پۆرتۆ» و «بۆئاڤیشتا» لە هەفتەی ٣٠ی خولی پلە یەکی پورتوگالدا بە بردنەوەی پۆرتۆ بە ئەنجامی ١-٠ کۆتایی هات.

دوای هێرشی زۆر، دواجار پۆرتۆ توانی لە خولەکی ٥٩ بە گۆڵەکەی "مەهدی تاریمی" یاریزانی تۆپی پێی نیشتیمانیی ئێران لە لێدانی سزا سەرکەوتن بەدەست بهێنێت.

بەم گۆڵەی «تارمی» لەم وەرزەدا ژمارەی گۆڵەکانی بۆ ١٦ گۆڵ بەرزکردەوەو چووە نێو خشتەی ڕیزبەندیی دووەمی گۆڵکارانیشەوە.