پێشبڕکێکانی زۆرانی جامی پاڵەوانانی تورکیا؛ ئێران چوار میدالیای ڕەنگاوڕەنگی بردەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i417488-پێشبڕکێکانی_زۆرانی_جامی_پاڵەوانانی_تورکیا_ئێران_چوار_میدالیای_ڕەنگاوڕەنگی_بردەوە
نوێنەرانی ئێران لە کێبەرکێی سێ کێشی ڕکابەرییە نێودەوڵەتییەکانی زۆرانی لاوانی جامی پاڵەوانانی تورکیا، چوار میدالیای زێڕ، زیو و برۆنزیان بە دەست هێنا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 02, 2023 03:51 Asia/Tehran
  • پێشبڕکێکانی زۆرانی جامی پاڵەوانانی تورکیا؛ ئێران چوار میدالیای ڕەنگاوڕەنگی بردەوە

نوێنەرانی ئێران لە کێبەرکێی سێ کێشی ڕکابەرییە نێودەوڵەتییەکانی زۆرانی لاوانی جامی پاڵەوانانی تورکیا، چوار میدالیای زێڕ، زیو و برۆنزیان بە دەست هێنا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی زۆرانی فەرەنگیی لاوان، جامی پاڵەوانانی تورکیا، ڕۆژی دووشەممە بە بەڕێوەچوونی دووهەمین پێشبڕکێی سێ کێش لە شاری ئەنتاڵیا بەڕێوەچوو، کە لە ئەنجام دا «ئەمیر ڕەزا دێهبۆزۆرگی» لە کێشی ٦٠ کیلۆ گرام میدالیای زێڕی بەدەستهێنا ، «ئەبولفەزل چوپانی» لە کێشی ٨٧ کیلۆگرام میدالیای زیوی دەست کەوت و «محەمەد عەشیری» لە کێشی ٦٠ کیلۆ و «ئەبولفەزل پایەدار» لە کێشی ٨٧ کیلۆگرامیش میدالیای برۆنزیان بردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە سێهەم و کۆتا کێبڕکێی ٣ کێش بەڕێوەدەچێت، کە «یاسین یەزدی» لە کێشی ٦٧کیلۆ، «فەردین هێدایەتی» و «ئەبولفەزل فەتحی تزنگی» لە کێشی ١٣٠ کیلۆدا ڕووبەڕووی ڕکابەرەکانیان دەبنەوە.