پاڵەوانێتیی ئێران لە کێبەرکێی تێنیسی ژێر ١٢ ساڵ لە ڕۆژئاوای ئاسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i417621-پاڵەوانێتیی_ئێران_لە_کێبەرکێی_تێنیسی_ژێر_١٢_ساڵ_لە_ڕۆژئاوای_ئاسیا
هەڵبژاردە نیشتمانیی تێنیسی ژێر ١٢ ساڵی ئێران بوو بە پاڵەوانی ڕۆژئاوای ئاسیا پلەی پاڵەوانێتیی کیشوەری ئاسیاشی بە دەست ھێنا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 05, 2023 15:03 Asia/Tehran
  • پاڵەوانێتیی ئێران لە کێبەرکێی تێنیسی ژێر ١٢ ساڵ لە ڕۆژئاوای ئاسیا

هەڵبژاردە نیشتمانیی تێنیسی ژێر ١٢ ساڵی ئێران بوو بە پاڵەوانی ڕۆژئاوای ئاسیا پلەی پاڵەوانێتیی کیشوەری ئاسیاشی بە دەست ھێنا.

پێشبڕکێی تێنیسی ژێر ١٢ ساڵی کچان و کوڕانی ڕۆژئاوای ئاسیا بە میوانداریی ئێران بەرپاکرا کە ئەندامانی ھەڵبژاردەی نیشتیمانی لە ھەردووک بەشەکەدا بوون بە پاڵەوان و مۆڵەتی بەشداری لە کێیەرکێی پاڵەوانێتیی ئاسیایان مسۆگەر کرد.

  لە بەشی کوڕان، هەڵبژاردەی ئێران لە یاریی کۆتاییدا لە سوریای بردەوە.

«ڕامتین ڕافیعی»، «ئاراد زەینعەلی» و «ئەمیر کەسرا ڕەنجبەر» بەشداری یاریی تیمەکەی ئێران بوون و  ڕاهێنەری تیپەکەش «ئەمیر حسێن ئەسفەندیاری» بوو.

لە بەشی کوڕان تیمەکانی ئێران، قەتەر، سوریا، بەحرەین، عێراق، یەمەن و عومان بەشداربوون.

لە بەشی کچانیش دا، هەڵبژاردەی ئێران لە یاری کۆتاییدا لە عومانی بردەوە.