بەرز بوونەوەی ڕیکۆردی نیشتمانیی بەرزکردنەوەی قورسایی ژنانی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i417806-بەرز_بوونەوەی_ڕیکۆردی_نیشتمانیی_بەرزکردنەوەی_قورسایی_ژنانی_ئێران
«ئێلهام حسێنی» ڕیکۆردی نیشتمانیی بەرزکردنەوەی قورسایی ژنانی ئێرانی بەرز کردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 11, 2023 01:11 Asia/Tehran
  • بەرز بوونەوەی ڕیکۆردی نیشتمانیی بەرزکردنەوەی قورسایی ژنانی ئێران

«ئێلهام حسێنی» ڕیکۆردی نیشتمانیی بەرزکردنەوەی قورسایی ژنانی ئێرانی بەرز کردەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن؛ لەکۆتایی پێشبڕکێی دەستەی ٨١ کیلۆگرامی بەرزکردنەوەی قورسایی پاڵەوانێتیی ئاسیا لە بەشی ئافرەتان، «ئیلهام حسێنی» کە بە پارێزەری ناسناوی پاڵەوانێتیی دادەنرا، بە کۆنتڕۆڵکردنی کێشی ١٠٦ کیلۆ بە یەک تەکان و ١٣١ کیلۆگرام بە دوو تەکان ، گەییشتە ڕیکۆردی کۆی گشتیی ٢٣٧ کیلۆگرام، لە هەمان کاتدا شکاندنی ڕیکۆردەکانی ئێران لە بەرز کردنەوەی یەک تەکانی (٤ کیلۆ) و دووتەکانی (٦ کیلۆ) و کۆی گشتی (١٠ کیلۆ) چانسی بەدەستهێنانی پشکی ئۆڵۆمپیادی زیاد کرد.

لە کۆتاییدا «ئیلهام حسێنی» پلەی پێنجەمی بەدەستهێنا و «پەریسا نورعەلی»ش  پلەی نۆیەمی ئەم پێشبڕکێیەی بەدەستهێنا.