پاڵەوانێتیی کێش ھەڵگرتنی ئاسیا؛ وەرزشوانێکی ئێرانی میدالیای برۆنزی بردەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i417850-پاڵەوانێتیی_کێش_ھەڵگرتنی_ئاسیا_وەرزشوانێکی_ئێرانی_میدالیای_برۆنزی_بردەوە
کێش ھەڵگری نیشتیمانیی ئێران لە کێشی ١٠٩ کیلۆگرامدا، میدالیای برۆنزی پاڵەوانێتیی ئاسیای بەدەستهێنا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 12, 2023 23:09 Asia/Tehran
  • پاڵەوانێتیی کێش ھەڵگرتنی ئاسیا؛ وەرزشوانێکی ئێرانی میدالیای برۆنزی بردەوە

کێش ھەڵگری نیشتیمانیی ئێران لە کێشی ١٠٩ کیلۆگرامدا، میدالیای برۆنزی پاڵەوانێتیی ئاسیای بەدەستهێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینیی ئیرنا، ململانێی کێش ھەڵگرتنی پاڵەوانێتیی ئاسیا بە بردنەوەی میدالیای برۆنز لە بواری بەرزکردنەوەی یەکتەکان لە لایەن «مەهدی کەرەمی» لە کێشی ١٠٩ کیلۆگرامدا بەردەوام کرا.

«مەھدی کەرمی» و «ئەمیر عەزیزی» نوێنەری ئێران بوون لە بەشی ١٠٩ کیلۆ گرامی کێش ھەڵگرتنی پاڵەوانێتیی ئاسیا کە توانیان لە کێبەرکێیان لەگەڵ «ڕوسلان نورەدین ئۆف»ی ئۆزبەک، «ئەلڕۆبەیدی»ی عێراقی و «ئەنتۆپۆڤ»ی کازاخستانی دا پلەی پێنجەم و شەشەم بەدەست بهێنن.

ئەنجامی بەشداری چوار پاڵەوانی ئێرانی (سوهراب مورادی، ڕەزا دێهدار، مەھدی کەرمی و ئەمیر عەزیزی) لە پێشبڕکێکانی ١٠٢ کیلۆ و ١٠٩ کیلۆگرام دا تەنیا میدالیایەکی برۆنزی بوو.