ئێران بوو بە پاڵەوانی زۆرانی ئازادی لە جامی «پاڵەوان تەختی»
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i418253-ئێران_بوو_بە_پاڵەوانی_زۆرانی_ئازادی_لە_جامی_پاڵەوان_تەختی
چل و سێهەمین پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی زۆرانی ئازادی جامی «پاڵەوان تەختی» بە بەشداریی وەرزشوانانی وڵاتانی عێراق، ئەفغانستان و ئێران لە هۆڵی «غەدیر»ی شاری ورمێی ناوەندی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بەڕێوەچوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 27, 2023 14:53 Asia/Tehran
  • ئێران بوو بە پاڵەوانی زۆرانی ئازادی لە جامی «پاڵەوان تەختی»

چل و سێهەمین پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی زۆرانی ئازادی جامی «پاڵەوان تەختی» بە بەشداریی وەرزشوانانی وڵاتانی عێراق، ئەفغانستان و ئێران لە هۆڵی «غەدیر»ی شاری ورمێی ناوەندی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بەڕێوەچوو.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێرانپرێس، چل و سێهەمین کێبڕکێی نێودەوڵەتیی زۆرانی ئازادی جامی پاڵەوان تەختی بۆ ماوەی دوو ڕۆژ (٢٥ و ٢٦ی مانگی مای ٢٠٢٣) بەڕێوەبراو ئێران بە کۆکردنەوەی ٢٣٠ خاڵ بوو بە پاڵەوان.

(هەڵبژاردەی لاوانی ئێران) بە کۆکردنەوەی ١٣٩ خاڵ، عێراق و ئەفغانستان هەریەکەیان بە ١٠ خاڵ لە ٤٣هەمین کێبڕکێی زۆرانی ئازادی جامی «پاڵەوان تەختی» لە شاری ورمێ، پلەکانی دواتریان بەدەست هێنا.