سەرۆکی میدیای نیشتمانی لە دیدارێکدا لەگەڵ ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان جەختی لەسەر ڕوونکردنەوەی بەرخۆدان لە ڕێگەی هاوکاریی میدیاییەوە کردەوە
پەیمان جبللی، بسەرۆکی میدیای نیشتمانی لە میانەی گەشتەکەیدا بۆ لوبنان لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆبووەوە. بەڕێزی هەروەها گفتوگۆیەکی لەگەڵ بنەماڵەی شەهیدانی بەرخۆدان هەبوو.
سەرۆکی میدیای نیشتمانی لە گەشتەکەی لوبنانی بە یاوەریی «ئەحمەد نەوروزی» یاریدەری سەرۆکی میدیا نیشتیمانی بۆ بەشی دەرەوەی سنوور لە گەڵ ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان دیداری کرد. لە دیدارەکەی «جبللی» لەگەڵ «سەیید حەسەن نەسروڵڵا» هەردووک لا بیروڕایان لەبارەی بەرپرسیارێتی میدیایی و ئەرکەکانی تەوەرەی بەرخۆدان و هەروەها گرفتەکانی میدیایی بەردەم ئاڵوگۆڕ کرد.
لەم دیدارەدا سەرۆکی ڕێکخراوەی ڕادیۆو تەلەفزیۆن ڕاشیگەیاند: ڕێکخراوی ڕادیۆو تەلەفزیۆن لە کاتی شەڕدا بە شێوەیەکی پێشەنگ و دیار مامەڵەی کردووە، لە ماوەی ڕوونکردنەوە و چەسپاندنی سەرکەوتنەکانی میحوەری خۆڕاگریشدا درێژە بەو ڕێبازە دەدەن.
جبللی کە بۆ دیدار و ڕاوێژ لەگەڵ بەشێک لە بەرپرسان و ئەندامانی ڕاگەیاندنەکان سەفەری لوبنانی کردبوو، پێشتر لەگەڵ «محەمەد مورتەزا» وەزیری ڕۆشنبیریی لوبنان و «نەبیە بڕڕی» سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان کۆببووەوە و وتووێژی قسەی کردبوو.