ھەڵکشانی نوێنەری ئێران بۆ ڕیزی ٤ تیپی کۆتایی تێنیسی فیوچەرز
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i418911-ھەڵکشانی_نوێنەری_ئێران_بۆ_ڕیزی_٤_تیپی_کۆتایی_تێنیسی_فیوچەرز
نوێنەری تێنیسی ئێران لەگەڵ یاریزانێکی تورک گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی گەشتی تێنیسی جیهانی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 16, 2023 18:39 Asia/Tehran

نوێنەری تێنیسی ئێران لەگەڵ یاریزانێکی تورک گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی گەشتی تێنیسی جیهانی.

لە درێژەی کێبەرکێکانی گەشتی تێنسی جیهانی کە لە تاران بەڕێوەچوو، یاریزانانی تێنس لە بەشی تاک و دووانەدا کێبەرکێیان ئەنجام دا. لە بەشی دووانەی ئەم کێبەرکێیەدا، تیپەکانی بەشدار بۆ گەییشتن بە قۆناغی پێش کۆتایی ڕووبەڕووی ڕکابەرەکانیان بوونەوە، کە لە کۆتایی دا تیپی «سامیار ئیلیاسی» لە ئێرانەوە ھاوڕێ لەگەڵ «کۆڕای» لە تورکیاوە، بە ئەنجامی ٣-٦ و ٧-٦ و ٣-١٠ بەربەستی هەڵبژاردەی هیندستانی تێپەڕاند و لەگەڵ تیپەکانی هیندستان و تورکیا و دوو وەرزشوانەکەی ڕووسیاو کازاخستان گەییشتنە ڕیزی ٤ تیپە سەرەکییەکە.

لە قۆناخی پێش کۆتایی ئەم پاڵەوانێتییەدا، «سامیار ئیلیاسی» لە ئێرانەوە هاوڕێ لەگەڵ «کۆرای» لە تورکیاوە ڕووبەڕووی نوێنەرانی هیندستان دەبنەوە و ئەگەر سەرکەوتنیان بەدەستهێنا ئەوا مۆڵەتی بەشداری کردن لە یاریی کۆتایییان دەدرێتێ.

حەوتەی دووھەمی کێبەرکێی ١٥ هەزار دۆلاریی گەشتی جیهانیی تێنسی پیاوان لە ١٨ی ژوئەنەوە بە ناساندنی یاریزانە ھەڵکەوتەکان کۆتایی پێ دێت.