خولی نەتەوەکانی باڵەی ٢٠٢٣ / سەرکەوتنی سەختی پۆڵەندا بەرامبەر ئەڵمانیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i419106-خولی_نەتەوەکانی_باڵەی_٢٠٢٣_سەرکەوتنی_سەختی_پۆڵەندا_بەرامبەر_ئەڵمانیا
هەڵبژاردەی باڵەی پۆڵەندا سەرکەوتنێکی سەختی بەرامبەر ئەڵمانیا مسۆگەر کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 22, 2023 08:31 Asia/Tehran

هەڵبژاردەی باڵەی پۆڵەندا سەرکەوتنێکی سەختی بەرامبەر ئەڵمانیا مسۆگەر کرد.

لە دووھەمین ڕۆژی حەوتەی دووھەمی خولی باڵەی گەلان، دوو تیپی پۆڵەندی و ئەڵمانی ڕووبەڕووی یەکتر بووەوەو ئەم یارییەش بە ئەنجامی ٣-٢ بە قازانجی پۆڵەندا کۆتایی ھات.

ئەم یارییە بە پێنج سێت و بەڕیز بە ئەنجامی ٢٥-٢١، ٢٢-٢٥، ٢٥-١٤، ١٧-٢٥ و ١٥-١٠ لە بەرژەوەندی پۆڵەندا کۆتایی ھات.

ھەڵبژاردەی پۆڵەندا لە سێتی سێیەمی ئەم یارییەدا توانی بە ئەنجامی ٢٥-١٤ لە ئەڵمانییەکان بباتەوە، بەڵام ئەڵمانیا پاشەکشەی نەکرد و یارییەکەی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ یەکسان کردەوە. لە کۆمەڵەی پێنجەمی ئەم یارییەدا پۆڵەندا باڵادەستیی خۆی بە سەر ئەڵمانیادا سەپاندو توانی ئەم یارییە بباتەوە.