پەنجاودوو پارچە شوێنەوار دۆزرانەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i420356-پەنجاودوو_پارچە_شوێنەوار_دۆزرانەوە
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشکرایکرد، لە پارێزگای زیقار 52 پارچەی شوێنەوارییان دۆزیوەتەوە کە مێژوویەکی کۆنیان هەیە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 05, 2023 09:57 Asia/Tehran
  •  پەنجاودوو پارچە شوێنەوار دۆزرانەوە

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشکرایکرد، لە پارێزگای زیقار 52 پارچەی شوێنەوارییان دۆزیوەتەوە کە مێژوویەکی کۆنیان هەیە.

لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆ بڵاویکردەوە، “مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پاراستنی شوێنەوار و میرات، توانیان (52) پارچە شوێنەوار بدۆزنەوە کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمێکی مێژوویی کۆن”.

پرۆسەی دۆزینەوە و هەڵگرتنەوەی ئەو پارچە شوێنەوارییانە بە هاوکاریی بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری ناوچەکە و شارەزایانی ئەو بوارە کراوە، بۆئەوەی بە شێوەیەکی سەلامەت بگەیەنرێتە مۆزەخانەکان.