کوڕە كوردێکی نابیسا بووە پاڵەوانی جیهان
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i421233-کوڕە_كوردێکی_نابیسا_بووە_پاڵەوانی_جیهان
زۆرانبازێكی کوردی خەڵکی ئێران، لە كێبڕكێی زۆرانبازیی ئازادی گەنجانی نابیسای جیهان، کە لە وڵاتی قرقیزستان بەرێوە دەچێت، بووە پاڵەوانی جیهان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 10, 2023 16:15 Asia/Tehran
  • کوڕە كوردێکی نابیسا بووە پاڵەوانی جیهان

زۆرانبازێكی کوردی خەڵکی ئێران، لە كێبڕكێی زۆرانبازیی ئازادی گەنجانی نابیسای جیهان، کە لە وڵاتی قرقیزستان بەرێوە دەچێت، بووە پاڵەوانی جیهان.

ڕۆژی شەممە 9/9/2023، تیام ئیمامی، زۆرانبازی گەنجی نابیسا، كە خەڵكی شاری سەقزە، لە کێشی 79 کیلۆگرام، توانیویەتی خەنیمەکەی خۆی کە زۆرانبازێکی خەڵکی تورکیایە و ساڵی ڕابردوو ببووە پاڵەوانی جیهان، ببەزێنێت و مەداڵیای زێڕی بەدەست هێنا.

ئەمە دووەمین جارە لە کەمتر لە یەک مانگدا، زۆرانبازانی خەڵکی سەقز، پلەی پاڵەوانیەتیی جیهان بۆ خۆیان تۆمار دەکەن.

ئەمە لە كاتێكدایە، ماوەیەك پێش ئێستا، گەنجێكی دیكەی كورد بە ناوی (موبین عەزیمی) زۆرانبازی سەقزی، لە پاڵەوانێتییەكی زۆرانبازی لە ئوردن، بووە پاڵەوانی جیهان.