ئه‌یلوول 17, 2023 15:16 Asia/Tehran
  • به‌م زووانه‌ فیلمی 1988 نمايش ده‌كرێت

فیلمی 1988 كه‌ به‌ گشتی باس له‌ سه‌رده‌می ڕووداوه‌كانی جه‌نگی عیراق دژی ئێران و به‌ تایبه‌ت ڕووداوه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ و كیمابارانكردنی ده‌كات به‌م زووانه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستانی عێڕاق و ته‌واوی عیراق ده‌ست به‌ نمایشكردنی ده‌كرێت .

ده‌رباره‌ی فیلمه‌كه‌ و كاتی په‌خشكردنی، هێژوان زه‌ندی نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه‌ له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا ده‌ڵێت: "ناوه‌ڕۆكی فیلمه‌كه‌ سیناریۆكانی فره‌ هێڵه‌ و تێیدا چه‌ندین ڕووداوی ساڵی 1988 باس ده‌كات، له‌وانه‌ جه‌نگی عێراق دژی ئێران و كیمابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ و شه‌هید و برینداربونی زیاتر له‌ 5 هه‌زار هاوڵاتی بێتاوان".

نوسه‌ر و ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه‌ باسی له‌وه‌شكرد كه‌ "زیاتر له‌ 6 مانگه‌ خه‌ریكی ئاماده‌كاری فیلمه‌كه‌ بوونە و  ته‌واوی وێنه‌گرتنی فیلمه‌كه‌ش له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ و ده‌وروبه‌ری تۆماركراوه‌ و 45 ڕۆژ كاری وێنه‌گرتنی بۆ كراوه‌".

 ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ "فیلمه‌كه‌ له‌ 2 ستافی ته‌كنیكی و هونه‌ری پێكهاتوه‌ و سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌شدارن پڕ ئه‌زموون و ساڵانێكه‌ له‌ كاری فیلمسازیدا كارده‌كه‌ن".

 ده‌رباره‌ی كاتی په‌خشكردنی فیلمه‌كه‌، هێژوان زه‌ندی ده‌ڵێت: "به‌م زووانه‌ له‌ ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان و عیراق ده‌ست به‌ نمابشكردنی ده‌كرێت و دواتریش ده‌برێته‌ وڵاتانی ئه‌وروپا و له‌ ڤیستیڤاڵه‌ جیهانیه‌كاندا به‌شداری پێده‌كرێت".

 

سەرپەیڤ