بەڕێوەچوونی جەژنی مەولودی پێغەمبەری نازداری ئیسلام(د.خ) لە شارە کوردنشینەکانی ئێران
ئهیلوول 23, 2023 18:10 Asia/Tehran
بەرێوەبەری گشتیی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند رۆژی پێنج شەمە شەشی ڕەزبەر جەژنی گەورەی مەولوود لە شارە کوردنشینەکانی ئێران و بەتایبەت پارێزگای کوردستان بەڕێوەدەچێت.
عەلی ئەسغەر دەریایی بەرێوەبەری گشتی فەرهەنگ وئیرشادی ئیسلامیی پارێزگای کوردستان ڕایگەیاند: لەرۆژانی حەفتەی وەحدەت و یەکێتیدا، جەژنێکی گەورە بە بۆنەی یادی لە دایک بوونی پێغەمبەری نازداری ئیسلام-حەزرەتی محەممەد(د.خ)- لە کوردستان بەڕێوەدەچێت.
دەریایی وتی: ئەم ڕێورەسمە رۆژی شەشی رەزبەر لە گۆرەپانی سەرەکیی شاری سنە و بە بەشداریی خەڵک و مەولوودی خوێن و دەفژەن و مامۆستایان بەڕێوەدەچێت.