75مین پێشانگەی كتێبی فرانكفۆرت بەبەشداری کتێبی کوردی ، دەكرێتەوە
وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی عێڕاق، لە 75مین پێشانگەی كتێبی فرانكفۆرت کە ساڵانە بەڕێوە دەچێت، بەشدار دەبێت، هەزاران كتێبی جۆراوجۆر لە خۆ دەگرێت، بە هەوڵی نووسەران و تەراوگەنشینان.
هەریەكە لە تامان شاكر و فرمێسك مستەفا پانێڵی تایبەتیان دەبێت، هەروەها ئاریان سەڵاحەدین بریكاری وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی عێڕاق سەرۆكایەتی شاندی وەزارەتەكە دەكات.
بە هەوڵی نووسەر و ڕۆژنامەنووس یوسف مەنتك، توانیویانە ئەمساڵ بەشدار بن لە75 مین پێشانگەی كتێب لە "فرانكفۆرت"، لە ڕۆژانی 18 تا 22 ی ئۆكتۆبەر بەڕێوە دەچێت، چاوەڕوان دەكرێت ئەمساڵ لە ساڵانی پێشتر بەشداری و چالاكی زیاتر هەبێت.
ئەوەی جێی ئاماژەیە كە ساڵی پار 180 هەزار سەردانكاری هەبوون، كەچی لە پێش بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا، نزیكەی 400 هەزار سەردانكاری هەبوون و چوار هەزار و 95 دەزگەی چاپ و بڵاوكردنەوە ستاندیان هەبوون، كەچی لە پێش پەتای كۆرۆنا، نزیكەی حەوت هەزار و 500 دەزگەی چاپ و بڵاوكردنەوە بە ستاندی تایبەتی خۆیان بەشدار بوون، بۆیە پێشبینی دەكرێت ئەمساڵ رێژەی میوان زیاتر بن.
جێی ئاماژەیە ئاهەنگی كردنەوەی لە ڕۆژی سێشەم 17 تشرینی یەكەمی 2023 سەعات پێنجی پاش نیوەڕۆ دەست پێ دەكات، لە سەنتەری كۆنگرێس لە پێشانگەی فرانكفۆرت.
بەبەشداری نوێنەرە سیاسی و كولتوورییە پلەباڵاکان و ناسراوان و گوتاریان دەبێت، ئەوانیش "ناتاسا پیرچ مووسا سەرۆكی كۆماری سلۆڤینیا، ئۆلاف شۆڵتر ڕاوێژكاری فیدراڵی كۆماری فیدراڵی ئەڵمانیا، مایك جۆزێف سەرۆكی شارەوانی شاری فرانكفۆرت، ئەم ماین میلجانا كونتا شاعیری سلۆڤینی، سلاڤۆی زیژێك فەیلەسوفی سلۆڤینی، بۆشتیان گۆماچ ئامێرژەن و ئاوازدانەر، نێجك سكۆفیچ پیانۆژەن".