تشرینی یه‌که‌م 18, 2023 20:31 Asia/Tehran
  •  وادەی بەڕێوەچوونی نۆیەمین فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە راگەیەندرا

بەڕێوەبەرایەتى گشتى گەشتوگوزارى هەڵەبجە بڵاوى کردەوە، لە سەرەتای مانگی داهاتوو لە ژێر ناوى “هەنار و پایزى هەڵەبجە” نۆیەمین فێستیڤاڵى هەنار لە شارەکەمان بەڕێوەدەچێت.

بەڕێوەبەرایەتى گشتى گەشتوگوزارى هەڵەبجە سەبارەت بە وادەى بەڕێوەچوونى فێستیڤاڵى هەنار لە سنوورەکەیان رایگەیاند: لە ڕۆژانى ٢و ٣ و ٤ـى مانگى داهاتوو لە ژێر ناوى “هەنار و پایزى هەڵەبجە” نۆیەمین فێستیڤاڵى هەنار لە شارەکەمان بەڕێوەدەچێت.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە فێستیڤاڵەکەدا، جگە لە نمایشکردنی هەنارى هەڵەبجە و دەوروبەرى چەندین بەرهەمی ناوخۆیی و کاری دەستی ژنـانی سنوورەکەمان دەخرێتە ڕوو.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، لە فێستیڤاڵەکەدا ژمارەیــەکی زۆر لە میوانانی ناوخـــۆ و وڵاتانی دراوسێ و باڵیۆز و کۆنسوڵی وڵاتانی جیهانی بەشدار دەبن.

جێگەى ئاماژەیە، له ماوەکانى ‌ڕابردوودا هه‌شت فێستیڤاڵى هەنار له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ڕێوه‌چووه و ئه‌مساڵ ده‌بێته‌ نۆیه‌مین چالاکى لەو جۆرە.

 

سەرپەیڤ