خەڵاتێکی جیهانی بۆ هونەرمەندی سەنتوورژەنی ئێرانی
تشرینی دووهم 27, 2023 16:00 Asia/Tehran
ئاهەنگسازی ئێرانی و ژەنیاری سازی سەنتوور لەبەر پارچە ئاهەنگی "ڕامان" خەڵاتی یەکەمی فیستڤاڵی باشترین ژەنیارەکانی جیهانی وەگرت.
پیژمان بلورچی،ئاهەنگسازی ئێرانی و ژەنیاری سازی سەنتوور لەبەر پارچە ئاهەنگی "ڕامان" خەڵاتی یەکەمی فیستڤاڵی باشترین ژەنیارەکانی جیهانی وەگرت.
پارچە ئاهەنگی "ڕامان" بەرهەمێک بۆ سازی سەنتوورە کە لەم خولەی فیستڤاڵ دا باشترین ژەنیاری جیهان توانی خەڵاتی یەکەمی تێدا وەدەست بێنێ و بلورچی وەک یەکەم ئێرانی بەشدار ئەو خەڵاتەی وەرگرتوە.
فیستڤاڵی باشترین ژەنیارەکانی جیهانی بە گەورەترین فیستڤاڵی موزیکی کلاسیکی جیهان دێتە ئەژمار کە لە لقی ژەنینی سازگەلی ژیدار و دارینەو برینجی و ئاوازو ئانسانبڵ، لە دوو قۆناغ دا بەڕێوە دەچێ.