کانونی یه‌که‌م 09, 2023 13:48 Asia/Tehran
  • کەپسۆلی بایۆلۆجی سەلمان چ تایبەتمەندیەکی هەیە ؟

کەپسۆلی بایۆلۆجی سەلمان لە ڕۆژەکانی ئەم دواییە توانی نوێترین کەپسۆلی بایۆلۆجی ئێران بە ناوی کاووس بنیرێت بۆ فەزا

نوێترین کەپسۆلی بایۆلۆجی ئێران بەناوی کاووس لەماوەی ڕۆژەکانی ئەم دواییە بە وێبگەڕی خۆماڵیی سەلمان بە سەرکەوتوویی هاوێژرابۆ فەزا.

هاوێژرانی ئەم کەپسۆلە بایۆلۆجیە بە باری زانستی ، توێژینەوەیی وتەکنۆلۆژیایی لە سەروبەندی بەدی هاتنی نەخشەڕێگای گەڵاڵەی ناردنی مرۆڤ بۆ بۆشاییە کەبەمەبەستی گەشە وبەدەس هێنانی تەکنۆلۆژیای پێویست لەم پیناوە بەبەرزایی ١٣٠ کیلومیتری لەئاستی زەوی هاوێژرا.

هاوێژرانی کەپسۆلەکانی بایۆلۆجی بەمەبەستی گەشەی بایۆلۆجی بۆشایی لەوڵات لە ١٧ ساڵ لەمەوپیش دەسپێکرابوو. بەڵام، ئەم کارە دوای چەند ساڵ وەستان، ئەمساڵ دەستیپێکرایەوەو حەسەن سالاریە سەرۆکی ڕێکخراوی بۆشایی ئێران لە دەسپێکرانی هاوێژرانی کەپسۆلەکانی بایۆلۆجی لەئەمساڵی لەبەرنامەکانی ئەم ڕێکخراوە ڕاگەیاند. لەم سەروبەندەدا ، کەپسۆلی بایۆلۆجی کاووس لەماوەی ڕۆژەکانی ڕابردوو هاوێژرا وبەم هاوێژرانە ، ڕەوتی گەڵاڵەڕێژی کەپسۆلەکانی بایۆلۆجی هەمدیسان ئۆپراسیۆنی کراوە.

گەڵاڵەڕێژی ودروستکرانی وێبگەڕەبایۆلۆجیەکانی ئێرانی بە نۆ وێبگەڕدەسپێکراوبەردەوام دەبێت. یەکەمین وێبگەڕی ئێرانی وورودکردنی بە بەشی وێبگەڕەکانی بۆشایی لە خەزەڵوەری ساڵی ١٣٨٥ دەسپێکرا. هەنگاوی دوایی لە بەشی وێبگەڕەکان، دووساڵ دواتر یانی لە سەرماوەزی ١٣٨٧ بە "وێبگەڕی ٢" بەردەوامکرا. دوای ئەوەیش "وێبگەڕی ٣" لە ڕێبەندانی ساڵی ١٣٨٨ "وێبگەڕی ٤" لە ٢٤ڕەشەممە ی ١٣٨٩،وێبگەڕی ٤لە شازدەی خەرمانانی ساڵی ١٣٩٠ وێبگەڕی شەش لە هەژدەی خەرمانانی ١٣٩١ وێبگەڕی پیشگام" نۆی ڕێبەندانی ١٣٩١و لەکۆتایش دا "وێبگەڕی پەژوهش" لە ٢٣ی سەرماوەزی ساڵی ١٣٩٢ هاوێژرا بۆ بۆشایی.