ناوی سەرکەوتووانی ڕکابەرایەتیی قورئانیی ساباتی نوور لە کەناڵی سەحەری کوردی ڕاگەیەندرا
ئەمڕۆ و لە دوایین بەشی بەرنامەی قورئانیی ساباتی نوور کە هاوکات لەگەڵ مانگی پیرۆزی ڕەمەزان لە کەناڵی سەحەری کوردی بڵاو بوویەوە، ناوی سەرکەوتووانی ئەم ڕکابەرایەتییە قورئانییە ڕاگەیەندرا.
بەرنامەی ساباتی نوور کە ڕکابەرایەتییەکی قورئانییە و چەن ساڵێک دەبێ لە کەناڵی سەحەری کوردی و هاوکات لەگەڵ مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بڵاو دەبێتەوە و بینەر و بەردەنگی زۆری بۆ خۆی پەیدا کردووە، ئەمساڵیش هاوکات لەگەڵ مانگی پیرۆزی ڕەمەزان ئەم ڕکابەرایەتییە قورئانییە بەڕێوەچوو و ئەمڕۆ ناوی سەرکەوتووانی ئەم ڕکابەرایەتییە قورئانییە ڕاگەیەندرا.
ئیسماعیل نیکفەهم لە شاری بوجنوورد هەڵکەوتوو لە خۆراسانی باکوور،
ئیبراهیم ساڵح مەجید لە هەولێر،
سەید جەلال یوسف لە هەولێر،
محەممەد حسێن سوڵتانی لە کرماشان و
هەنگاو یوسف لە هەولێر، سەرکەوتووانی ئەم بەرنامە قورئانییە پڕبینەرەی کەناڵی سەحەری کوردی بوون.
یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی بەرنامەی ئەمساڵی ساباتی نور بەشداریی بەرچاوی قارییە شاز و بەناوبانگەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق و پارێزگا کوردنشینەکانی ئێران و وڵاتانی جۆراجۆری جیهان و لەوە سەرنج راکێشتر بەشداریی خانمانی قاریی قورئان لەم بەرنامەیەدا بوو کە هەموو ئەم تایبەتمەندییانە بوونە هۆی ئەوەی بەرنامەکە بەرەوڕووی پێشوازییەکی بەربڵاو ببێتەوە.