حوزه‌یران 22, 2024 21:46 Asia/Tehran
  • درەوشانەوەی فیلمی ئێرانیی

کورتەفیلمی ئێرانیی "سپایدەری ژن" لە فستیڤاڵی تورکیا توانی خەڵاتی باشترین سێناریۆی دوانزەهەمین خولی فستیڤاڵی فیلمی ئانکاڕا بەخۆ تەرخان بکا.

کورتەفیلمی "سپایدەری ژن" لە نووسین و دەرهێنانی "مریەم خودابەخش" توانی خەڵاتی باشترین فیلمنامەی دوانزەهەمین خولی فستیڤاڵی فیلمی Accessible لەشاری ئانکارای تورکیا بەدەست بێنێ.ئەو فیلمە، رۆژی خوازبێنیی نیگار دەگێڕێتەوە. نیگار لە رۆژی خوازبێنییەکەی، بەرەوڕووی کێشەیەکی گەورە دەبێ کە بەهۆیەوە، بەها ناخەکییەکانی خۆیان دەردەخەن و بەم چەشنە، ڕێبازی ژیانی دەگۆڕدرێ.ئەو فیلمە لە نووسین و دەرهێنانی "مریەم خودابەخش" و ئامادەکرانی "عەلی تابعی ئیمام"ـە.

سەرپەیڤ