ئه‌یلوول 13, 2024 19:50 Asia/Tehran
  • یاریزانی فوتسالی زێڕینی ئێران لەڕیزی دە یاریزانی سەرکەتووی جیهاندا

"سالار ئاقاپور" ئەستێرەی فوتساڵ(تۆپی پێی ناوساڵۆن)ی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە ماوەیەک لەمەوبەر، وەک کوڕی زێڕینی جیهان ناسێندرا، ئێستا کەوتووەتە ریزی کاندیداکانی وەرگرتنی پلەی باشترین یاریزانی جیهان.

سالار ئاقاپور، ئەستێرەی فوتسالی ئێران جگە لە سەرکەوتن بەسەر هەموو خەنیمەکانی لە ساڵی٢٠٢٣دا، بە درەوشانەوە لە "مسی سونگون"ی وەرزەقان و کردەوەی تایبەتی کە پاڵەوانەتی مێلاقە پرتەقاڵییەکانی بەدواوە بوو و هەمان ساڵ یاریزانی ساڵی فوتسالی ئێرانی بۆ ئاقاپور بەدیاری هێنا، وەک گەنجترین لژیۆنەری مێژووی فوتسالی ئێران پەیوەستی مایۆرکا پالماریای پاڵەوانی ئوروپا بوو.

هەروەها وەرزی٢٠٢٢ش، بۆ ئەستێرەی خاوەن بەهرەی ئێرانی سەرسووڕهێنەرانە تێپەڕی و ساڵێک دواتر دەرفەتی یاری لە باڵاترین ئاستی یانەیی جیهان واتە لالیگا (لیگی ناسیۆناڵ) بە درێسی پالمای بەدەست هێنا. ئاماری کوڕی زێڕینی جیهان لە ئێران لە وەرزی ٢٠٢٢ سەرسامکەر و شاز بووەو ناوبراو بیست گۆڵی تۆمار کردو پانزە دەرفەتی گۆڵ لیدانیشی بۆ هاوەڵانی رەخساند. کردەوەی سەیرو سەمەرەی سالار ئاقاپور، بووەهۆی ئەوەی کارناسانی فوتسال پلەنت دەنگی ئەرێنیان بەو بدەن و بەم چەشنە ئاقاپور وەک باشترین لاو لە وەرزشی فوتسانی جیهان بناسێنن.