حەوتەمین کۆبوونەوەی هاودەنگیی لەگەڵ منداڵان و تازەلاوانی فەلەستینی
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i431696-حەوتەمین_کۆبوونەوەی_هاودەنگیی_لەگەڵ_منداڵان_و_تازەلاوانی_فەلەستینی
حەوتەمین کۆبوونەوەی هاودەنگیی لەگەڵ منداڵان و تازەلاوانی فەلەستینی سەرلەئێوارەی ئەمرۆ دووشەممە لە شوێنی کۆبوونەوەکانی سەرۆکان لە تاران بەڕێوە چوو.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 08, 2024 05:46 Asia/Tehran
  •  حەوتەمین کۆبوونەوەی هاودەنگیی لەگەڵ منداڵان و تازەلاوانی فەلەستینی

حەوتەمین کۆبوونەوەی هاودەنگیی لەگەڵ منداڵان و تازەلاوانی فەلەستینی سەرلەئێوارەی ئەمرۆ دووشەممە لە شوێنی کۆبوونەوەکانی سەرۆکان لە تاران بەڕێوە چوو.

"ناسر ئەبوو شەریف" نوێنەری بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی لە ئێران لەو کۆبوونەوەدا وتی: هەڵمەتی باهۆزی ئەقسا، هەڵمەتێک بوو کە زایۆنییەکان قەت بیریان لێ نەدەکردەوە. لە یەکساڵی ڕابردوودا رژیمی زایۆنیستی ١٨هەزار منداڵی فەلەستینی شەهید کردووە. ئەبوو شەریف وتیشی: هەموو ئازادیخوازانی جیهان دەبێ لایەنگری منداڵانی فەلەستینی و لوبنانی بن کە بێتاوان بەدەست زایۆنییەکان شەهید دەبن.

ناوبراو پێی داگرت: کۆمەڵگای جیهانی دەبێ لەهەمبەر ئەو قەبارەی کوشت و بڕی زایۆنییەکان، کاردانەوە پێشان بداو بەرپرسایەتیی خۆی لەوبارەوە جێبەجێ بکات. ئەبووشەریف هەروەها وتی: ڕۆڵەکانی لوبنان و فەلەستین، دواڕۆژی ئێمەن و دەبێ بە ئازادکرانی نیشتمانەکەیان، مافەکانیان مسۆگەر بکەن.