دوهەمین بڕۆنزی جیهان بۆ" محەممەدی نخودی"
"محەممەد نخودی"بە پێی زاماربوونی چوارەمین میداڵیای لە چوارەمین بەشداری خۆی لە پێشبڕکیکانی جیهانی دەس خست
"محەممەدنخودی" کە ڕۆژی ڕابردوو دوای زاڵبوون بەسەر " ئالناس ئامیروس "لە لتۆنی، " مورادکورماگمدوف" ی " لەمەجارستان و"جردن باروز"ی ئەمریکایی ، ڕێگای بردە قۆناخی پیش کۆتایی پێشبڕکیکانی جیهانی کێشەکانی غەیرە ئۆلەمپیکی وبە ئەنجامی چواردە بەسەر هەشت لەبەرامبەر" ئاوتاندیل کنتچادزە"ی گورجستانی "دۆڕاندبووی، بەپێی زاماربوونی لاقی، لەیاری پلە بەندی ئامادەبوو.ئەم زۆرانبازە کە دوومیداڵیای زێووبڕۆنزێکی جیهانی لە کارنامەی داهەیە، لەچوارەمین ساڵی بەئەندام بوونی لە تیمی نیشتمانی زۆرانی ئازادلە پێشبڕکیکانی جیهانی، لە بەرامبەر"ڕودورروی کوتاتاکاهاشی" زۆرانی گرت وتوانیی ئەم خەنیمە بە ١٠خاڵ-سێفر بباتەوە ومیداڵیای بڕۆنزدەس بخات.بەم جۆرەنخودی لە چوارزۆران گرتن لە پێشبڕکیکانی جیهانی،توانی چوارمیداڵیا دەس بخات وهیچ پێشبڕکیەکی بە بێ میداڵ بردنەوە نەبووە. ئەمشەو ئێران نوێنەرێکی تری لە یاریەکانی پلە بەندی پێشبڕکیکانی جیهانی کێشەکانی غەیرەئۆلەمپیکی هەیە کەکامران قاسم پوردەبێ لەبەرامبەر دیوید تیلوری ئەمریکی زۆران بگرێت.