کانونی دوھەم 10, 2025 14:22 Asia/Tehran
  • گرینگترین هێما ونەمای سینەمای ئێران چۆن شکڵ وتەشکی گرت؟

بەبڕوای زۆرێنەی خەڵک ، سیمرخ بە نەما وهێما ونیشانەی سینەمای ئێران ناسیندراوە.

باڵندەیەک کە ناوی لەگەڵ گرینگترین ڕویدادی فەرهەنگی وهونەری ئێران تێکەڵاوبووە ووەرگرتنی تەندیسی سیمرخی بلورین لە فستیڤاڵی فیلمی فەجر بووەتە ئاواتی زۆرێک لە هونەرمەندان بەڵام سیمرخ چلۆن بووە بە گرینگترین نەما وهێمای سینەمای ئێران ؟

لەحەوتەمین فستیڤاڵی فیلمی فەجر بوو کە لەناکاو سینەمای ئێران لەگەڵ لەدایکبوونێکی تازە بۆ گرینگترین نیشانەی خۆی ڕووبە ڕوو بوویەوە.

لەوحی زەرین کە هەتا خولی شەشەم بە هەڵبژێردراوانی فستیڤاڵ پیشکەش دەکرا لەناکاو جێگای خۆی دابە "سیمرخ" هەتا ئەم ناوە نیشانەیەک بێت بۆگرینگترین شانازی سینەمای وڵات.

بەڵام ڕێگاوڕێبازێک کە سیمرخ لە ساڵی ٦٧ی هەتاوی هەتا بە ئەمڕۆ پیواویەتی مژاری ئەم باسەبوو. لە فستیڤاڵی حەوتەم کەتیدا بۆ یەکەم جار لە سیمرخی بلورین پەردە لادرا، ئەم خەڵاتە زۆر جیاوازبوو لە چاو ئەمڕۆ. پایەی ئەم تەندیسە بلورینە لە بەردی ڕەش دروستکرابوو وئەگەری هەیە وەکوو نەما وهێمایەک لە چیای قاف ولیانەکەی بووبێت.

خاڵی جیی سەرنج ئەمەیە کە تەندیسی سیمرخی بلورین هەتا دەورەی سی وهەشتەم لە وڵاتی کۆماری چیک دروستدەکرا بەڵام لە ساڵی ١٣٩٨ بانگهێشت نامە یەک دەرکرا کە کۆمپانیایەکی ئێرانی توانیی بەپیی ستانداردو پیودانگە لەبەر چاو گیراوەکان ، ئەم تەندیسە بەرهەم بینێت ولەوکاتەوە هەتا ئێستاکە ئەم خەڵاتە لە وڵات دروست دەکرێت.

 

 

 

سەرپەیڤ