چەند تێبینییەک لەسەر گرنگیی فێربوونی زمانی دووەم
ڕێگای هەرە گرینگ بۆ بەکارهێنان و سوود بینین لە کاتەبەتاڵەکانی ژیان بریتییە لە دەستکردن بە فێربوونی پسپۆڕی و بەهرەیەکی نوێ؛ کەسانێک هەمیشە سەرکەوتوون کە هەموو ڕۆژێک بۆ فێربوونی شتێکی نوێ بە پەرۆشن و لەسەر کولتوورێکی نوێ یاخود فێربوونی زمانی دووەم زانیاری کۆ دەکەنەوە.
ئێمە لە جیهانێکی فرەزماندا دەژین، کە تێیدا پەیوەندییەکان لەسەرو هەموو شتێکەوەیە یان لە هەموو شتێک گرنگترە، جیهان تادێت فراوانتر دەبێت و زانینی زمانی دووەم هەمیشە سوودێکی بێکۆتامان پێدەبەخشێت. کەوابە، با بزانین سوودەکانی فێربوونی زمانی دووەم چین:
١- یارمەتیدەر دەبێت لە پیشەکەماندا.
٢- یارمەتی بەهێزبوونی مێشک و سەرەنجدان دەدات.
٣- یارمەتی زیاترکردنی تێگەیشتنمان دەدات لەو زمانانەی کە پێشتر قسەمان پێکردووە.
٤- زمانی دووەم دەتوانێت بە شێوەیەکی بەهێز کارەکەمان بگۆڕێت، ژیانکردن لە جیهانێکی پێکەوەبەستراودا واتای ئەوەیە کە کاری زیاتر دێنە ڕێگامان کە ئەمەش وادەکات زانینی تەنها یەک زمان بەس نەبێت.
٥- لە کۆمپانیاکاندا زیاتر بازرگانی نێودەوڵەتی دەکرێت و پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی تر دروست دەبێت؛ هەر بۆیە زۆربەی کات داوا لە کارمەندان دەکرێت بۆ کارکردن گەشت بکەن، بۆیە زانینی زمانی دووەم یاخود زیاتر لە زمانێک گرنگە.
٦- جگە لە هەبوونی دەرفەتی زیاتر بۆ بەدەستهێنانی کارێکی باش یان بەرەوپێش چوون لە پیشەکەماندا، فێربوونی زمانی دووەم دەتوانێت تێگەیشتنێکمان بۆ کولتوورەکانی تر پێ ببەخشێت.
٧- ئێمە زیاتر ئامادە و دڵنیا دەبین بۆ گەشتکردن بە جیهان و دۆزینەوەی ڕێگای ژیان.
٨- فێربوونی زمانی دووەم ئەو دەرفەتە بۆمان دەڕەخسێنێت کە ببین بە بەشێک لە کۆمەڵگایەک بە کولتوورێکی جیاوازەوە هەروەها فێربوونی زانیاری زیاتر دەربارەی جیهانی دەوروبەرمان.
٩- دەبێتە هۆی زیادبوونی چالاکیی مێشک؛ فێربوونی زمانێکی نوێ هانی مێشکمان دەدات بۆ ئاشنابوون بە ڕێزمانی نوێ و یاساکانی وشەدانان.