ژنانی ئێران؛ هەڵبژێردراوی کۆمیتەی پارائۆلۆمپیکی جیهان
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i436654-ژنانی_ئێران_هەڵبژێردراوی_کۆمیتەی_پارائۆلۆمپیکی_جیهان
ئێران وەکوو ئەندامی هەڵبژێردراوی ساڵی 2025 لە بەشی گەشەی وەرزشی ژناندا هەڵبژێردرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 09, 2025 14:25 Asia/Tehran
  • ژنانی ئێران؛ هەڵبژێردراوی کۆمیتەی پارائۆلۆمپیکی جیهان

ئێران وەکوو ئەندامی هەڵبژێردراوی ساڵی 2025 لە بەشی گەشەی وەرزشی ژناندا هەڵبژێردرا.

"ئەندرۆ پارسۆنز" سەرۆکی کۆمیتەی نێودەوڵەتی پارائۆلۆمپیک لە هەڵسەنگاندنی خۆیدا سەبارەت بە هەڵبژاردنی باشترینەکان بۆ وەرگرتنی خەڵاتی 8ی مارسی 2025، ئێرانی وەک ئەندامی هەڵبژێردراوی ساڵی 2025 لە بەشی گەشەی وەرزشی ژنان پێناسە کرد.

 زەهرا نیعمەتی کەوانداری ئێرانی لە پارائۆلمپیک و هەروەها جیهان، وەکوو باشترین وەرزشوانی هەڵبژێردراوی نەوەی لاو لە ساڵی 2021یش توانیبووی ئەم خەڵاتە لە لایەن کۆمیتەی نێودەوڵەتی پارائۆلۆمپیکەوە وەرگرێت.