فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی خەڵاتی قەڵەمی هەژار
May 27, 2025 17:16 Asia/Tehran
یەکەم فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی خەڵاتی قەڵەمی هەژار سبەی و دووسبەی لە شاری سنە بەڕێوەدەچێ.
لە ٩٤١ کتێبی بەڕێکراو بۆ ئەم فێستیڤاڵە، بە پێی بڕیاری ئەنجومەنی پلاندانەری خەڵاتەکە، ٣٨ کتێب براوەی خەڵات دەبن، ٦ کتێب خەڵاتی تایبەتیان پێشکش دەکرێ و ٣٢ کتێبیش بە شیاوی ڕێزلێنان ڕادەگەیەندرێن. زیاتر لە ١٠٠ میوانی فەرهەنگی، ئاکادمیک و نوسەرانێک لە هەرێمی کوردستانەوە، هەروەها لە وڵاتانی عێراق، ئۆسترالیا، سوید، ئەڵمان و وڵاتانی دیکەی جیهانەوە لەم ڕووداوەدا بەشداری دەکەن.