چەپڵە لێدانی ٢٤ دەقەیی فستیڤاڵی ڤنیز بۆ چیرۆکی منداڵی شەش ساڵانی شەهیدی غەززە
فیلمی" سەوت هیند ڕەجەب " دروستکراوی کەوسەر بن هەنیە لەگەڵ پێشوازی زۆری ڕەخنە گران وتەماشاوانانی فستیڤاڵی ڤنێز ڕووبەڕوو بوویەوە؛ ئامادەبووان لە هوڵی نومایش بۆ ماوەی ٢٤ دەقە ڕاوەستان چەپڵەیان لێدا وگروپێک لە ئەکتەران و دەورگیڕانی سینەمای نێودەوڵەتیش بە هەڵگرتنی وێنەی هیند ڕەجەب لە سەر فەڕشی سوور ،ڕێزیان گرتن لەیادی ئەم مناڵە فەلەستینیە.
بە پیی ڕاپۆرتی میدیاکان، تەماشاوانان هەروەها بە هەڵگرتنی ئاڵای فەلەستین ، داکۆکی خۆیان لە خەڵکی زۆڵملێکراو، بێ دەرەتان وبرسیی غەززە ڕاگەیاند. دوابەدوای نومایشی ئەم فیلمە ، بڕێکی زۆر لە ئامادەبووان وهۆکارانی ئەم فیلمە دەستیان کرد بە گریان وپاشان درۆشم گەلێکیان لە داکۆکیکردن لە ئازادکرانی فەلەستین لە ناو هوڵەکەدا بەرز کردەوە .فیلمی " سەوت هیند ڕەجەب" دروستکراوی کەوسەر بن هەنیە ، دەرهێنەری تونیسی لە ٧٩ مین فستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ڤنێز نۆمایش درا. ئەم فیلمە دیکیۆمێنت - چیرۆکیە باسی چارەنووسی دڵتەزێنی هیند ڕەجەب مناڵی شەش ساڵانی فەلەستینی ئەکات کەلە کاتی پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەرغەززە شەهید بوو.