پاڵەوانێتی جیهانی تیمی نیشتمانیی زۆرانی فەرەنگی و ئازادی ئێران
تیم نیشتمانیی زۆرانی فەرەنگی و ئازادی ئێران،لە کێبەرکێی جیهانیه کان لە زاگرب پلەی پاڵەوانێتی جیهانی بەدەستهێنا
کێبەرکێیەکانی زۆرانبازی فەرەنگی پاڵەوانیەتی جیهانی بە میوانداریەتی شاری زاگرێبی پایتەختی کرواسیا بەڕێوەدەچێت و لە کاتێکدا سبەینێ کۆتا ڕۆژی پێشبڕکێکەیە ، تیمی نیشتمانی زۆرانبازی فەرەنگی ئێران ڕۆژێک زووتر بە بەدەستهێنانی چەندین میدالیای زێڕ و زیو نازناوی پاڵەوانێتییەکەی بەدەستهێنا. ئەمین میرزازادە و غوڵامڕەزا فەرۆخی زورانبازانی ئێرانی لە زورانی فەرەنگی لە پێشبڕکێی جیهانی زاگرێبدا میدالیای زێڕیان بەدەستهێنا. پەیام ئەحمەدی، یەکێکی دیکە لە زۆرانبازانی ئێرانی، میدالیای زیوی لەو کێبڕکێیەدا بەدەستهێنا. پێشتر تیمی زۆرانی ئازادی ئێرانیش ڕۆژێک پێش کۆتایی هاتنی کێبڕکێکە نازناوی پاڵەوانێتی جیهانی بەدەستهێنابوو. بەم شێوەیە بۆ یەکەمجار لە مێژووی زۆرانبازی ئێراندا، هەردوو تیمی هه لبژارده ی ئازاد و فەرەنگی نازناوی پاڵەوانێتی جیهانیان بەدەستهێنا.