٤ کورتەفیلمی ئێرانی لە فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی منداڵان و لاوانی شارجە نمایش دەکرێن
تشرینی یهکهم 03, 2025 15:10 Asia/Tehran
٤ کورتەفیلمی دەرهێنەرانی ئێرانی بڕیارە لە فستیڤاڵی نێەودەوڵەتیی فیلمی منداڵان و لاوانی شارجە لە وڵاتی ئیمارات نمایش بکرێن.
لەم فستیڤاڵەدا کورتەفیلمەکانی "خەلیل" بەرهەمی سەیید پەیام حوسێنی، "سزا" بەرهەمی پوویا موفید، "سبەینێ, ئەمڕۆ نییە" بەرهەمی سەیید مەهدی کەرباسی و "بالێرینا" بەرهەمی هاوبەشی فەریما خەلیل و سوهەیل بابایی نمایش دەکرێن.
فستیڤاڵی نێەودەوڵەتیی فیلمی منداڵان و لاوانی شارجە لە ١٤ تا ٢٠ ڕەزبەری ١٤٠٤ (٦ تا ١٢ی ئۆکتۆبەر) لە وڵاتی ئیمارات بەڕێوە دەچێت.