بەشداری ئێران لە پیشانگای کتێبی فڕانکفۆرت
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i442256-بەشداری_ئێران_لە_پیشانگای_کتێبی_فڕانکفۆرت
ڕاوێژکاری وەزیری ڕۆشنبیری ئێران بۆکاروباری زانستی و فەرهەنگی ڕایگەیاند ئێران لە 77مین پیشانگای کتێبی فڕانکفۆرت بەشداری دەکات.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 16, 2025 09:31 Asia/Tehran
  • بەشداری ئێران لە پیشانگای کتێبی فڕانکفۆرت

ڕاوێژکاری وەزیری ڕۆشنبیری ئێران بۆکاروباری زانستی و فەرهەنگی ڕایگەیاند ئێران لە 77مین پیشانگای کتێبی فڕانکفۆرت بەشداری دەکات.


ئەیوب دێهقانکار دەڵێ: له پێناو گەشەپێدانی دیپڵۆماسی فەرهەنگی ئێران و هاریکاری لەبواری کتێب و وەشاندن ، ئێران لە 77مین پیشانگای کتێبی فڕانکفۆرت بەشداری دەکات.


ڕاوێژکاری وەزیری ڕۆشنبیری ئێران بۆکاروباری زانستی و فەرهەنگی گوتی هەناردەی بەرهەمی فەرهەنگی لەوانە کتێب لەپلان و سیاسەتی ئێمەدا دەورێکی گرینگ دەگێڕێ و ڕاشیگەیاند هەناردەی کتێب گەلێک بایەخدارە لەبەر ئەوەی بەواتای هەناردەی بیروهزروڕامانی ئێران و ئیسلام بۆ وڵاتانی جیهانە.