کتێبی «زیبا صدایم کن» تائێستا 5جار لەتورکیا چاپ کراوە
تشرینی یهکهم 18, 2025 16:20 Asia/Tehran
کتێبی "زیبا صدایم کن" یان بەکوردی" زیبا بانگم بکە" نوسراوی فەرهاد حەسەنزادە لەبەرهەمەکانی "کانون پرورش فکری کودکان و نوجوانان" ی ئێران تائێستا 5جار لەتورکیا چاپ کراوە.
ئەم کتێبە لەپێشدا ساڵی 2017 لە پیشانگەی نێودەوڵەتی کتێبی بۆلۆنیا خرایه ڕوو لە پاشان بەهەوڵی بڵاوگەی "تیماش"ی تورکیا ، هەمان ساڵ لە پیشانگەی کتێبی ئەستەموڵ ، خرایه بەر دەستی خوێنەران.تائێستا و بەرلەچاپی پێنجەم، 9هەزار بەرگ لەو کتێبە لە تورکیا ، فرۆشراوە.
«زیبا صدایم کن» بەناوی تورکی «Bul Beni Ziba» و وەرگێڕانی نەزهەت بشتی بەدوو جۆر ڕەسمی سەربەرگی کتێب ، لە208 پەڕە ، بڵاوکراوەتەوە.
ئەو کتێبە تائێستا بەزمانەکانی عەڕەبی ، ئەرمەنی و ئینگلیزی بڵاوبۆتەوە و بەم زوانە بەزمانی چینیش بڵاودەکرێتەوە.