تۆمارکردنی فێستیڤاڵی"هەڵپەڕکێ" لەپێڕستی ڕووداوەگەشتیارییەکانی ئێران
سەرپەرستی فەرمانگەی گشتی کەلەپوور ، گەشتیاری و دەسکاری کوردستان دەڵێ ڕووداوی فەرهەنگی "هەڵپەڕکێ" لەبانه وەک نۆهەم ڕووداوی گەشتیاری پارێزگاکەمان ، لەئاستی پارێزگا و پێڕستی ڕووداوەگەشتیارییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ، تۆمارکرا.
سەرپەرستی فەرمانگەی گشتیی کەلەپوور ، گەشتیاری و دەسکاری کوردستان گوتی فێستیڤاڵی "هەڵپەڕکێ" هەموو ساڵێک لە 7م تا 9ی جۆزەردان لەبانە بەڕێوەدەچێت و بە نەریتێکی کولتووری و گەشتیاری خەڵکی کوردستان لەقەڵەم دەدرێت.
بەتۆمارکردنی ئەو ڕووداوە، ژوماری ڕووداوەگەشتیارییە تۆمارکراوەکانی پارێزگای کوردستان گەیشتە نۆ کە بریتییە لە دوو ڕووداوی نێودەوڵەتی "پیرشالیار و کۆمسای" و چوار ڕووداوی نیشتمانی "نەورۆز لە سنە ، تەنگیسەر و زمستانە و فێستیڤاڵی توی فەڕەنگی لە گوندی شیان " دوو ڕووداوی پارێزگا "هەزار دەفی پاڵنگان و هەڵپەڕکێ لەبانە" و ڕووداوی لۆکاڵی "فێستێڤاڵی ترێی حەسەن ئاوا و وسوکەندی بیجاڕ" ، جگەلەمانە فێستیڤاڵی گوڵاوگرتنی بانەش لەقۆناغی تۆمارکردن دایه.