«وشتر و ئاشەوان » لەئێرانەوە دەگاتە مەراکش
تشرینی دووهم 06, 2025 16:37 Asia/Tehran
زنجیرەئەنیمەیشنی «وشتر و ئاشەوان » لەبەشی منداڵانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمەکانی «مؤلف رباط»ی وڵاتی مەراکش بۆ منداڵان و بنەماڵەکان نمایش دەکرێ.
بەگوێرەی ڕاگەیەندرانی فەرمانگەی گشتیی کاروباری نێودەوڵەتی"کانون" ئەو زنجیرەیە بریتییە لە سێ کورتەفیلمی ئەنیمەیشن بە ناوەکانی «جایگزین»، «سپیدبالان» و «کشاورز و ربات» لەدەرهێنانی عەبدوڵڵا عەلیمراد ، ئەنیمەیشنسازی خاوەن ئەزمون لە بەرهەمەکانی "کانون پرورش فکری کودکان و نوجوانان"ی ئێران.
30مین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمەکانی «مؤلف رباط» لە 16 تا 24 گەڵاڕێزان(7تا15ی نوامبری 2025) لەوڵاتی مەراکش بەڕێوەدەچێت.