تشرینی دووه‌م 14, 2025 14:29 Asia/Tehran
  • پەردەلادان لە پەیکەری ئۆستورەی پاڕائۆڵەمپیادی هەڵگرتنی قورسایی جیهان

پەردەلادان لە پەیکەری سیامەند ڕەحمان پاڵەوانی نیشتمانیی و ئۆستورەی پاڕائۆڵەمپیادی هەڵگرتنی قورسایی جیهان بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆک کۆمار بۆ کارووباری ناوچە کەمترگەشەسەندووکان، کەسوکاری ئەو پاڵەوانە و حەسەن جانفشان پاڵەوانی کەمئەندامی پینگ پۆنگ لەشاری شنۆ بەڕێوە چوو.

شایانی باسه ئەو پەیکەرە لەسەر ڕاسپاردەی جێگری سەرۆک کۆمار و بەدەس هونەرمەندێکی سنەیی سازکراوە.

لە پەراوێزی ئەو مەڕاسیمەشدا ، جێگری سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند پیشانگەیەکی هەمیشەیی لەتەنیشت گڵکۆی سیامەند ڕەحمان ساز دەکرێ و  میداڵیاکان و کۆمەڵێک بابەتی تر لەو پیشانگەیەدا دادەندرێت.

سەرپەیڤ