تشرینی دووه‌م 16, 2025 16:56 Asia/Tehran
  • پەردەلادان لە پۆستەڕی 43مین فێستیڤاڵی فیلمی فەجر

 لەڕێوڕەسمێکدا کە دوێنێ 24ی گەڵاڕێزان لە گڵکۆی سەعدی شیرازی بەڕێوەچوو ، پۆستەڕی 43مین فێستیڤاڵی فیلمی فەجر پەردەی لەسەر لادرا.

پۆستەڕی 43مین فێستیڤاڵی فیلمی فەجر، لەلایەن مەهدی دەوایی بەگوێرەی وێنەیەکی جاسم غەزبانپور دیزاین کراوە ، وێنەکەش عەباس کیاڕوستەمی دەرهێنەری بەنێوبانگی ئێرانییە کە خودان خەڵاتی دارخورمای زێڕینە.

 43مین فێستیڤاڵی فیلمی فەجر لە 5 تا 12مین ڕۆژی سەرماوەزی ئەمساڵ بەمیوانداریی شیراز بەڕێوەدەچێت.

سەرپەیڤ