شانامەی فیردەوسی به زمان و زاراوەی قەومە ئێرانییەکان بڵاو دەبێته وه
کانونی یهکهم 04, 2025 19:17 Asia/Tehran
دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی دیجیتاڵی شێنۆبووک ڕایگەیاند کە بۆ یەکەمین جار داستانەکانی شانامەی فیردەوسی بە زمان و زاراوەی قەومە ئێرانییەکان بڵاو دەکرێنەوە.
عەلیڕەزا شەعبانی، بەڕێوەبەری دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی دیجیتاڵی شێنۆبووک ڕایگەیاند: بۆ یەکەمجارە داستانەکانی شانامەی فیردەوسی بە زمان و زاراوەی قەومە ئێرانییەکان و هەروەها بە زمانی ئینگلیزی و عەرەبی، بە شێوەی دەنگی و ڤیدیۆیی بڵاو دەکرێنەوە.