دۆزرانەوەی شوێنەوارێکی مێژوویی لە ڕوحا
کانونی یهکهم 05, 2025 17:17 Asia/Tehran
کەوناڕاناسان لە نزیک ڕوحای تورکیا دو پەیکەرەی مرۆڤیان دۆزییەوە.
کەوناڕاناسان لە شوێنەواری مێژوویی"سەفەرتەپە" لە پارێزگای ئورفا ، دو پەیکەرەی مرۆڤیان دۆزییەوە کە وادیارە مێژووەکەی لەدەهەزار ساڵ زیاترە.ئەو دۆزینەوەیە بەسەرنجی دەگمەنبوونی سیمای مرۆڤ لەچاخی بەردین ،لەڕووی هونەریی و باوەڕەکانی کۆمەڵگەی ئەو سەردەمە گەلێ گرینگە . شوێنەواری مێژوویی"سەفەرتەپە" لە پارێزگای ئورفا، کەوتۆتە لیستی پڕۆژەنیشتمانییەکانی تورکیا بۆ توێژینەوە لەبارەی چاخی بەردین .