کانونی یه‌که‌م 06, 2025 15:01 Asia/Tehran
  • تیروپشکی مۆندیالی تۆپی پێی 2026 ، ئێران لە کۆمەڵەی بەڵژیکا ، میسر و نیوزیلەند دایە

ڕێوڕەسمی تیروپشکی مۆندیالی تۆپی پێی 2026 لە واشنتۆنی ئەمریکا بەڕێوەچوو و ئێران لە کۆمەڵەی 7 لەگەڵ بەڵژیکا ، میسر و نیوزیلەند یاری دەکات.

لەئێرانەوە قەلعەنۆیی ڕاهێنەر و محەمەدنەبی سەرپەرشتی هەڵبژاردەی ئێران و جەماڵی سەرۆکی دێپاڕتمانی نێودەوڵەتی فدراسیۆنی فوتباڵ لە ئاهەنگی تیرۆپشکدا بەشدارن.هەروەها مەهدەویکیا یاریزانی پێشووی ئێران لەسەر بانگهێشتنی فیفا لەڕێوڕەسمەکەدا بەشدارە.هەڵبژاردەی عێراقیش ئەگەر بگاتە مۆندیال لەکۆمەڵەی فەڕانسا ، سێنێگاڵ و نەرویج دا دەبێت.بەگوێرەی تیروپشکەکە یەکەم یاری لەنێوان مەکزیک و ئەفریقای باشوور ، 11 ژوئەن لە یاریگەی ئازتێکی مەکزیکۆسیتی بەڕێوەدەچێت.

سەرپەیڤ