سەرکەوتووانی خەڵاتی ئیمام خومەینی (رە) ناسێندران
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i443422-سەرکەوتووانی_خەڵاتی_ئیمام_خومەینی_(رە)_ناسێندران
یەکەم خولی خەڵاتی ئیمام خومەینی (رە)دوێنێ بەئامادەبوونی سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران و گەورەبەرپرسانی سیاسی و فەرهەنگی وڵاتانی جۆربەجۆر لە هۆڵی دانیشتنی سەرکردەکان بەڕێوەچوو و سەرکەوتووانی خەڵاتی ئیمام خومەینی (رە) لە 14 وڵات ناسێندران.
(last modified 2025-12-18T10:37:33+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 18, 2025 09:46 Asia/Tehran
  • سەرکەوتووانی خەڵاتی ئیمام خومەینی (رە) ناسێندران

یەکەم خولی خەڵاتی ئیمام خومەینی (رە)دوێنێ بەئامادەبوونی سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران و گەورەبەرپرسانی سیاسی و فەرهەنگی وڵاتانی جۆربەجۆر لە هۆڵی دانیشتنی سەرکردەکان بەڕێوەچوو و سەرکەوتووانی خەڵاتی ئیمام خومەینی (رە) لە 14 وڵات ناسێندران.

ئایەتوڵڵا جەوادی ئامولی لە ئێران ، عەبدولمەلیک حوسی لە یەمەن وەک کەسانی هەڵبژاردە ناسێندران.

خەڵاتی ئیمام خومەینی (رە) وەک باڵاترین مەداڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لەپێناو بەرزوپیرۆز ڕاگرتنی ناوی ئیمام خومەینی ، برەودان بە فەرهەنگ و شارستانیەتی ئیسلامی و هاریکاری ئایینەکان و گەیشتن بە ئامانجەکانی شۆڕش پێناسەکراوە.

ئەو خەڵاتە لەسەر بنەمای هزروهەڵوێستەکانی ئیمام خومەینی وەک کاریگەرترین کەسایەتی لەو بوارانە ، پێشکەش دەکرێت.